لە زیندان ئازاد بوون ئازادی نیە هەندێکجار
لە ناو باغیشدا پەروانەی غەمبار هەر گرفتارە
ئەم وڵات و ئەو وڵات نازانێ هەستی دڵتەنگی
دیوار بە هەر نەخش و ڕەنگێ بێ هەر دیوارە
برچسب : نویسنده : justelyas بازدید : 3
برچسب : نویسنده : justelyas بازدید : 2
برچسب : نویسنده : justelyas بازدید : 76
تۆ کە نایاب ترین بەشی ژیانی منی
دەسپێکی پڕ خرۆشێ ھەموو شعرەكانى منی
من ئەو بێدەنگیەی ئاسمانی تۆم
لە پشت ھەور تۆ خۆر ۆ مانگی منی
چەند بە ئازارە بێ تۆ بوونەکان
تۆیی کە کۆتایی ھەموو خەمەکانی منی
بۆ ژیانێکی دووبارە و بێ وەڵام
لە کاتی خۆی ھاتی و باشترین وەڵامێ منی
برچسب : نویسنده : justelyas بازدید : 62
برچسب : نویسنده : justelyas بازدید : 394
برچسب : نویسنده : justelyas بازدید : 75
برچسب : نویسنده : justelyas بازدید : 64
پارچە پارچە بووم
ھەر پارچەیەك لە لایەك جێ مابوو
تۆش دڵت بردم و ڕۆێشتی
من ماوم و چەند پارچەیەکی بێ گیان
کە ھەرگیز پێم کۆ ناکرێ
من ماوم و ژوورێکی تاریك
کە ھەرگیز پێم ڕووناك ناکرێ
من ماوم و بارانێكی بێ دەنگ
کە چاوم لێی وشك ناکرێ
من ماوم و چەند دێڕێکی شیعرم
کە ھەرگیز پێم تەواو ناکرێ
لە دوای تۆ...
برچسب : نویسنده : justelyas بازدید : 91
وام ئەزانی لە باوەشت بگرم باشترە
دواتر زانیم لە باوەشت بمرم باشترە
وا دڵ لای تۆ کەوتۆتە لەرزین
دڵ لە دەستی تۆ وەرگرم باشترە
کێ لە قەفەس ڕزگارت کا..عاشقترە
کە من لەگەڵ ئەو ئازاد بم...ئەسیری باشترە
خۆشەویستم ئەم ڕۆژانە ئازادەکان زیندانین
ژیان بێ عەشق..زیندانە...با بڵێین باشترە
خۆزگە لێرەبای و دەتدیت
ژیان ئەگەر وایە...مردن باشترە
برچسب : نویسنده : justelyas بازدید : 115
برچسب : نویسنده : justelyas بازدید : 100